کابرایه‌ک به لای ماڵێکا تێ ئه‌په‌ڕێ. سه‌گی ماڵه‌که په‌لاماری ئه‌دا و ئه‌ویش
به‌ردێک هه‌ڵده‌گرێ بۆی ده‌هاوێ و دم و ددانی سه‌گ ده‌شکێنێ. کابرای خاوه‌ن
سه‌گ شکایه‌ت له مه‌لا ده‌کا و ناچار هه‌ردوک ده‌ڕۆنه لای مه‌لا تاکو شه‌رعیان
بکا. مه‌لا به کابرای به‌ردهاوێژی وت:"چی ئه‌ڵێی؟"
ئه‌ویش وتی:"جه‌نابی مه‌لا! ئێسته ئه‌تۆ سه‌گ بی و بۆم بێی و قاچم بگری، چۆن
ده‌ست ناده‌مه به‌رد و دو سێ ددانت ناشکێنم؟"
له خاوه‌ن سه‌گی پرسی و ئه‌ویش وتی:"قوربان! جه‌نابی مه‌لا! ئێسته ئه‌تۆ سه‌گ
بی و له‌به‌ر درگا وهرکهوتبی، به‌ردێک به ناو ده‌متا بده‌ن و سێ ددانت
بشکێنن، چۆن بۆی ناچی؟"
مه‌لا که ئه‌مه‌ی دی پرسی:" سه‌گه‌که گه‌وره بو یا گچکه؟" کابرا وتی:"قوربان!
زۆر زل بو، چوار هێنده‌ی جه‌نابت ده‌بو!!!" مه‌لا وتی:"که‌واته من گچکه‌م و
جارێ ئه‌و شه‌رعه به من ناکرێ!"
|