ده‌ڵێن:
کابرایه‌کی چیلکه فرۆش ، هه‌مو ڕۆژێ به کۆڵ چیلکه‌ی ئه‌هێنا و ئه‌یفرۆشت و
به‌وه ئه‌ژیا. خۆی و ژنی و کوڕ وکچه‌که‌که‌ی که‌ڕ بون و له ماڵی پیره‌ژنێک به
ناوی "پوره فاتم" ئه‌ژیان که ئه‌ویش هه‌ر که‌ڕ بو.
ڕۆژێک کابرا به کۆڵه داره‌وه هاته‌وه، موختار بانگی کرد:"وه‌ره دوقرانت بده‌مێ
خه‌رجی که". کابرا به کۆڵه چیلکه‌وه ڕای کرده ماڵه‌وه. ژنه‌که‌ی پرسی:"بۆچی
نه‌ت فرۆشت؟". وتی :"کچێ! من پیاوێکی هه‌ژارم، خه‌ڵکی خێرم پێ ده‌که‌ن، که‌چی
موختار دوام که‌و‌توه داوای دوقڕانم لێ ده‌کا."
ژنه‌که‌ی ڕوی کرده کچه‌که و وتی:"ڕۆڵه! سه‌یری باوکت که هاتووه ئه‌ڵێ گۆشتی
مه‌ڕتان بۆ بکڕم یان گۆشتی گا؟ منیش ئه‌ڵێم تۆ هه‌ر چێکیان بکڕی هه‌ر باشه!"
کچه ڕای کرده لای براکه‌ی وتی:"کاکه! دایکم پرسم پێ ئه‌کا ئه‌ڵێ کوڕی وه‌یسه
داوای تۆی کردووه، شوی پێ ئه‌که‌ی یان نه؟ منیش وتم دایه! من وه‌کو کچی خه‌ڵکی
نیم، باوک و تۆ و کاکم به هه‌ر که‌سێکم بده‌ن ڕازیم!"
کوڕه‌ش به توڕه‌ییه‌وه چو بۆ لای پوره فاته و وتی:"وه‌الله هه‌ر که‌س بڵێ پوره
فاته‌ی .... ئه‌یکوژم!"
پوره فاته‌ش وتی:"وه‌الله باوکم، ژوری خۆمه و له دوقڕان که‌متری ناده‌م!"
|