له ڕشته‌ی مرواریدا هاتووه:
حه‌مه به‌گ وتی: کابرایه‌کم لا بو ناوی "قادره سوری" له‌ک بو. ڕۆژێک باسی پیاوی
نوێژ قایم و دیندار ئه‌کرا! قادره سور وتی: ناشوکری نه‌بێ زه‌مان خراپ بوه،
که‌س ترسی خوای نه‌ماوه، خه‌ڵک به ته‌نگ نوێژ و ڕۆژوه‌وه نین. ساڵێک له‌گه‌ڵ
بیست سواری هه‌مه‌وه‌ن چوین بۆ جه‌رده‌یی، له قاته قاته‌کانی که‌رکوک
کاروانێکمان ڕوت کرده‌وه. سه‌رکرده‌که‌مان "مه‌خول" هه‌مه‌وه‌ن بو- به
ڕه‌حمه‌ت بێ- به ده‌ستی خۆی پێنج که‌س له کاروانه‌که‌ی کوشت! هه‌مو بار و
شتومه‌ک و وڵاغه‌کانمان هێنا گه‌یشتینه "شیوه‌سور" ، بستێکی مابو ڕۆژ ئاوا ببێ.
هه‌زار ڕه‌حمه‌تی لێ بێ، مه‌خول بانگی کرد:"عه‌شیره‌ت نوێژم نه‌کردوه". دابه‌زی
به په‌له په‌ل ده‌ستنوێژی شت و نه‌یهێشت نوێژه‌که‌ی بچێ، نوێژی خۆی کرد!. ئینجا
پیاوی وه‌ها دیندار ماوه؟!
(قادره‌سو‌ری فه‌قیر، نه‌یده‌زانی ئێستاکه، پیاوی وا نوێژ قایم و دیندار
زۆرن!!)
|