له ڕشته‌ی مرواریدا هاتووه:
پیاوێک هه‌بو له سنه حاجی ده‌روێشی ناو بو، زه‌مانه پشتی تێ هه‌ڵکرد و هه‌ژار
که‌وت به‌ڵام چۆن هه‌ژارێک شێوی شه‌وی نه‌ما. کوڕێکی هه‌بو "ته‌قی" ناو بو،
منداڵ بو. ڕۆژێک له سه‌ر کۆڵانێکا هه‌ردوکیان ڕاوه‌ستابون خه‌ڵک ته‌رمێکیان
به‌وێدا تێ ده‌په‌ڕاند. ته‌قی وتی: بابه ئه‌مه چی‌یه؟ وتی : ڕۆڵه مردووه. وتی :
بۆ کوێی ئه‌به‌ن؟ وتی: ڕۆڵه ئه‌یبه‌ن بۆ شوێنێک نه نانی لێیه نه ئاو، نه به‌رگی
لێیه نه نوێن، نه داری لێیه نه ئاگر، نه به‌ڕه‌ی لێیه نه قاڵی، نه ته‌ڵای لێیه
نه نوقره. وتی : که‌واته نانه ئه‌مه بۆ ماڵی ئێمه‌ی ئه‌به‌ن!!!
|