KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


شا عه‌بباسی سه‌فه‌وی، له ئێرانی ئه‌وکات دا پله و پایه‌یه‌کی زۆری ئایینی له لای خه‌ڵکی ساویلکه وه‌ده‌ست هێنابو. سوێندی گه‌وره‌یان "به سه‌ری شا" بو. ته‌نانه‌ت شا عه‌باسیش سوێندی به سه‌ری خۆی ده‌خوارد!!! له جیاتی بڵێن ئینشاللا، به تورکی ده‌یانگوت "شاه سوراندادیر سنیز" واته "ئه‌گه‌ر شا بیه‌وێ!!"
له سه‌ر به‌رماوی شا، شه‌ر بو و هه‌ر که‌سه بۆ عیلاجی نه‌خۆشیه‌که‌ی په‌نای بۆ چڵکاوی شا ده‌برد!!!
(قسه‌ی خۆمان بێ، ئه‌وکاتیش کورده‌کان گویان به کوڵاوی نه‌ده‌پێوا!!)
تاوێرنیه، گه‌ڕۆکی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی له گه‌شتنامه‌که‌یدا نوسیویه:
مه‌لایه‌کی ته‌ورێزی له شوێنێکی به‌رز و سه‌ر کێو، پردێکی ساز کرد. پردیش قه‌ت ئاوی به بن دا نه‌ده‌هات!!!
شا عه‌بباس ئه‌و ساڵه سه‌ردانی ته‌ورێزی کرد. چاوی به پرد که‌وت و وتی :"چ که‌رێک ئه‌و پرده‌ی له‌و شوێنه ساز کردووه؟". مه‌لا به خۆشییه‌وه خۆی گه‌یاندێ و وتی:"شایه‌که‌مان به سڵامه‌ت بێ، بچوکت ئه‌و پرده‌ی ته‌نیا بۆ ئه‌وه ساز کردووه تاکو ئێوه ناوی دروست که‌ره‌که‌ی بپرسن!!!"