KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


مامۆستا هه‌ژار نوسیویه:
ده‌بێ ئه‌وه بزانین که بارزانی لایان وایه کوشتنی سه‌رمازه‌ڵه خێرێکی گه‌وره‌یه و کێ ده سه‌رمازه‌ڵه بکوژێ، وه‌ک کافرێکی کوشتبێ وایه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر چیرۆکێک که له هێندێک کتێبی قه‌دیم دایه: ئه‌گه‌ر برایم پێغه‌مبه‌ریان خستۆته ناو ئاگر، سه‌رمازه‌ڵه‌ی فاسق فوی لێ کردوه تا ئاگر خۆشتر کا. ته‌نانه‌ت شێخ مارفی نۆدێ‌یی کردویه به شێعریش، ده‌ڵێ:
فاسقی خه‌مسه دیاره:
دوپشک و مشک و ماره
سه‌رمازه‌ڵه و کۆللاره( به ریوایه‌تێکیش : قه‌ڵه‌بازه‌ڵه و کۆللاره)
که قه‌ڵه‌بازه قشقه‌ڵه‌یه و بۆ خۆشم که فه‌قێ یه‌کی منداڵ بوم، قشقه‌ڵه کوشتنم به خێر ده‌زانی.
رۆژێک به بارزانیم گوت: ئه‌گه‌ر شۆڕش خه‌لاس بێ، که‌رێک و دو سه‌به‌ته ده‌بمه لای کۆیه. هه‌ر سه‌رمازه‌ڵه ده‌گرم و دێنم له بارزان ده‌یفرۆشمه‌وه، دانه‌ی به نیو دینار!

کوڕێکی مه‌لا مسته‌فام دی ڕاوی سه‌رمازه‌ڵه‌ی ده‌کرد، گوتی:"هه‌ر ته‌نیا یه‌کێکم کوشت"، گوتم :"هه‌ر باشه که‌پۆی کافرێکت ده خوێن هێناوه!"