مامۆستا هه‌ژار باسی "دۆڵه‌ڕه‌قه" و میوانی هه‌باساغا بون ده‌کا. له‌و کۆڕه‌دا
عه‌ونی یوسفی وه‌زیری قاسم و چه‌ند که‌سێکی لێ بوون. به‌ڵام باسه‌که :
ڕۆژێک عه‌ونی گوتی: کاکه‌باس بڵێ کراسێکم بۆ بێنن!
-
کوا کراست دڕاوه؟
عه‌ونی کۆت و جلیقه‌ی داکه‌ند، کراسێکی شڕی چڵکنی نیشانی مه‌جلیس دا.
-
کاکه عه‌ونی خانوێکت له هه‌ولێر هه‌یه، پێنج هه‌زار دینارت ده‌ده‌مێ بمده‌یه.
-
هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌ت داگیری کردوه، به‌ڵام به ده‌هه‌زاریشی ناده‌م.
-
ماینێکت هه‌یه، پێنج سه‌د دینارت ده‌ده‌مێ بمده‌یه.
-
حای ! به خوا موشته‌ری هه‌زار دیناری هه‌یه!
-
پۆله سپیندارت له گه‌ڵاڵه هه‌ن، به چوار هه‌زار دینار لێت ده‌کڕم نه‌غد و تۆ
دینارێکی لێ بده به کراس.
-
قسه‌ی هیچ! سپینداره‌کانم بایی دوازده‌هه‌زار دینارن!
گوتی : جا ئه‌وجار موسته‌حه‌قی! هه‌ڕون دو کراسی له بۆ بێنن...
|