مامۆستا هه‌ژار ده‌گێڕێته‌وه:
"دو گۆمان" دێ‌یه‌کی خێڵه‌کیان بو که هه‌ر له پاییزه‌وه ئاوه‌دان و له به‌هارا
چۆل ده‌کرا.ماڵه‌کانی هه‌موی زۆر زه‌لام و به وشکه‌به‌رد داندراوی وه‌ک یه‌ک
ده‌چن. ده‌گه‌ڵ میرانی ساڵح به‌گ و چه‌ند براده‌رێک له ماڵێک دامه‌زرێنرابوین.
به‌یانی که له ماڵ ده‌رچوم، بۆ ئه‌وه له گه‌ڕانه‌وه لێم تێک نه‌چێ، قیتاییه‌کم
له سه‌ربانی کرده نیشانه. شه‌و دره‌نگ که ویستمان له کن بارزانی هه‌ستین، میران
گوتی: پێشمه‌رگه‌کانم ده‌وێن بمبه‌نه‌وه ماڵه‌که.
-
بێ قه‌زابی منت ده‌گه‌ڵم، شاره‌زام.
رۆیشتین، نیشانه‌م نه‌دیته‌وه. سه‌رم به حه‌سارێک دا کرد و له درگای ژوره‌وه‌م
دا، گوتیان ئێمه هیچ میوانمان نی‌یه.
-
ئاخر ئه‌دی ماڵه مام نه‌بی له کوێ‌یه؟
-
مام نه‌بی له‌م دێیه‌دا نیه!
میران توڕه بو: ئابڕوت بردوم!
-
میران به‌و تاریکیه که‌س نه‌ی‌دیتوی، ده‌نگیشت نه‌کرد تا بتناسن و له
رۆزنامه‌دا بنوسن رێگه‌ی لێ تێک چوبو!
دیسان گه‌ڕایین. روناکیه‌کم له مله گۆزه‌یه‌که‌وه دیت که ده دیوار گیرابو،
روانیم هه‌واڵه‌کانمان بون. به خاوه‌ن ماڵه‌که‌م گوت: ئه‌رێ من نیشانه‌م کردبو،
بۆ نه‌مابو؟
-
کاکه نیشانه‌ی چی؟ به‌یانی من بوم فه‌ره‌نجیم ده‌خۆمه‌وه پێچابو.سه‌یری
حه‌یوانانم ده‌کرد!
-
باشه ئه‌دی ئێره ماڵه مام نه‌بی نی‌یه؟
هه‌مو له قاقای پێکه‌نینیان دا:
-
ئه‌و کوڕه یه‌ک مانگیله‌مان ناوی نه‌بی‌یه، چۆنه تۆ ناوی ئێمه‌ت له بیر چوه و
ئه‌وه‌ت له‌بیر ماوه؟!
-
کاکه گیان زیره‌کیه‌که‌م سه‌ر ده‌کا!
|