KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیابن، ده‌زانن پیره‌ژنی بێکاری وه‌ک "مادام مارپێل" زۆرن. له به‌ر په‌نجه‌ره داده‌نیشن ، هه‌ست و خوستی خه‌ڵک له به‌ر چاویان ون نی‌یه و شتێکی نائاساییش ببینن، ئه‌وه ده‌ست به‌جێ ئامبولانس یان پۆلیس ئاگادار ده‌که‌نه‌وه.
ده‌گێڕنه‌وه : کۆڕێکی دۆستانه له ماڵێک پێک دێت،
و به وته‌یه‌کی به‌ناوبانگ، "قسه که ته‌واو ده‌بێ، موسیقا ده‌ست پێده‌کا"، گه‌ره‌لاوژه ده‌ست پێده‌کا. وه‌کی باوه، سه‌ره‌تای گۆرانی به مه‌قام ده‌یخوێنن. یه‌که‌م که‌س هێند ده‌ڵێ :"ئا...ی، ئه‌مان، ئۆ...ف، ئا...خ" له ناکاو له درگا ده‌ده‌ن.
-         
به‌ڵێ فه‌رمون.
-         
ئه‌وکاته‌تان باش. کوا نه‌خۆشه‌که؟
-         
نه‌خۆشی چی؟
-         
پیره‌ژنی جیران‌تان تێلێفونی بۆ کردویین. وتویه پێم وابێ که‌سێک نه‌خۆشه، هه‌ر ده‌نگی ناڵه ناڵی دێ!!!