KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


یه‌کێ ئه‌یگێڕایه‌وه:
ئامۆزاکه‌م له زانستگای ته‌ورێز خوێندکار بو. ده‌ڕواته لای که‌‌وش دورێک بۆ واکس (بۆیه) کردنی پێڵاوه‌که‌ی.  ده‌بینێ کابرای که‌وش دور کورده و به ده‌م واکس لێدانه‌که، گۆرانیه‌کی خاوی له بن خۆیه‌وه ده‌ڵێ :"ئا....ی ئه‌ما...ن" و هه‌ر به‌و ڕیتمه‌ش، زۆر به خاوی و له‌سه‌ره خۆ فڵچه‌که‌ی له‌وبه‌ری که‌وش بۆ ئه‌وبه‌ر ده‌کێشا. ئامۆزاکه‌شم به په‌له‌ بو. هه‌ر زو فڵچه‌که‌ی لێ‌وه‌ر ده‌گرێ و ده‌ڵێ ئاوا ده‌بێ : "لۆرکه و لۆرکه و لۆرکه و لۆرکێ...." و زو زو فڵچه‌ی به پێڵاوه‌که دا ده‌کێشێ.