KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


مامۆستا هه‌ژار نوسیویه:
حه‌مه‌ده‌مین ناوێکی خه‌ڵکی وڵاتی پژده‌ر که ژنی خۆی کوشتبو، له بارزان ده‌ست به‌سه‌ر بو، کرا به خزمه‌تکارم. زۆرم که‌یف به ساویلکه‌ییه‌که‌ی ده‌هات. پاش چه‌ند ڕۆژێک، بن داره‌قه‌زوانێکم خۆش ده‌کرد، گڵم لێ ڕۆ کرد و ته‌ختم کرد و کردمه جێگه‌ی یه‌کجاریم. شه‌و مانگه‌شه‌و بو. گوتم : کاک حه‌مه‌ده‌مین بزانه به‌ردێکی نه‌رمم بۆ په‌یدا که، ده‌یکه‌مه سه‌نیر!
زۆری پێ چو نه‌هاته‌وه. هه‌رام کرد:

-         
ئه‌وه چت لێ هات؟
-         
وه‌ڵلاهی ئه‌گه‌ر مه‌لا مسته‌فا به‌ر گولله‌م دا تازه خزمه‌تی تۆ ناکه‌م. ده‌ستم له هه‌زار به‌رد داوه هیچی نه‌رم نیه!!!
-         
کاکه مه‌نزورم به‌ردی لوس بو که سه‌رم نه‌قرینجێنێ!!