ده‌ڵێن گه‌ڕۆکێکی بیانی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ڕێی ده‌که‌وێته وڵاتی ئیسلامی.
ده‌بینێ خه‌ڵک تا نیوه‌ڕۆ ده‌نون، قه‌ڵس و قۆڵن، بۆنی ده‌میان رۆژه ڕێیه‌ک
ده‌ڕوا، شه‌و ڕۆژیان لێ تێک چووه!!! پرسی :"ئه‌وه چ باسه؟" وتیان :"بۆ نازانی؟
ئه‌وه ره‌مه‌زان الموباره‌که". گه‌ڕۆک له ڕۆیشتن دا به‌رده‌وام بو. له مانگی
موحه‌ڕڕه‌م ده‌گاته وڵاتێکی ئیسلامی شیعه مه‌زهه‌ب. ده‌بینێ زرم و کوتی ته‌پڵه
و گۆرانی‌یه ، چێشتی نیوه‌ڕۆ و شه‌و به‌شینه‌وه‌یه، کوڕ و کچ خۆ جوان کردن و
جێ‌ژوان کردنه، شله‌زه‌رد و خوارده‌مه‌نی خواردنه. پرسی :" ئه‌وه چ باسه؟" وتیان
:"بۆ نازانی؟ ئه‌وه محه‌ڕڕه‌م الحرامه؟"
کابرای گه‌ڕۆک وتی :" ئۆباڵ به ئه‌ستۆم، ده‌بێ بڵێن ره‌مزان الحه‌رام و
محه‌ڕڕه‌م الموباره‌ک"
|