له ده‌وری "مه‌حمودپاشا" دا قازیه‌ک نێردرایه هه‌ڵه‌بجه "مه‌لا ئه‌حمه‌د"ی ناو
بو. ڕه‌مه‌زان به‌سه‌را هات. ئه‌و ساڵه بیست و نۆ ڕۆژ بو، ساڵی دوایی له
هه‌وه‌ڵه‌وه ڕۆژێکی لێ خورابو له ئاخریشا به بیست و نۆ ڕۆژی، قازی فتوای جه‌ژنی
ده‌رکرد، ڕه‌مه‌زانی ئه‌و ساڵه‌ش بو به بیست و هه‌شت ڕۆژ!
ئینجا مه‌حمود پاشا ناردی مه‌زبه‌ته‌یه‌کیان کرده‌وه و ناردی بۆ قازی خۆیشی
مۆری بکا. قازی پرسی :"پاشا ئه‌مه چیه؟"
- قازیه‌فه‌نی مه‌زبه‌ته‌یه کردومه‌ته‌وه و ئه‌ینێرم بۆ "عه‌بدوالحمید" له
ئه‌سته‌مبوڵ.
- بۆچی؟
- بۆ ئه‌وه تا بیست‌و هه‌شت ساڵی تر تۆ لێره بێڵێته‌وه!!
- جا ئه‌مه بۆچ؟
- ئه‌گه‌ر بیست و هه‌شت ساڵی‌تر تۆ لێره بمێنێته‌وه ڕه‌مه‌زانمان به ته‌واوی له
کۆڵ ئه‌خه‌ی، چی له‌مه چاکتره؟!
ڕشته‌ی مرواری به‌رگی دوهه‌م
|