یه‌کێ دۆستێکی زۆر موسوڵمانی هه‌بو. چاوی پێ که‌وت و وتی سبه‌ینێ له به‌یانی زو
ڕا وه‌ره، میوانی شاهانه چییه، میوانی خوایانهت ده‌که‌م. کابرا به‌یانی زو
خۆی گه‌یاندێ، بۆ به‌یانی هیچ خه‌به‌ر نه‌بو و هه‌ر به یه‌که‌وه قسه‌یان
ده‌کرد. نه ئاوێک، نه چایه‌ک. بو به نیوه‌ڕۆ، چێشت و خواردن خه‌به‌ری نه‌بو.
کابراش له برسان هه‌ر زگی ده‌گوشی. ئاخری وه‌ده‌نگ هات و وتی:
-
کوڕه! مردم له برسان، بۆ هیچ ناهێنی؟
-
جارێ ڕاوه‌سته تا ئێوارێ.
-
خۆ تا ئه‌و کاته ده‌مرم. ئه‌وه بو میوانی خوایانهت؟ خوا به زیادی نه‌کا ئه‌و
میوانیهت.
-
بۆ عه‌یبی چییه؟ مانگی ڕه‌مه‌زانان له به‌یانی تا شه‌وێ زهواتێک ناچێته سه‌ر
زار و ده‌ڵێن ڕه‌مه‌زان مانگی میوانی خوایه، منیش وتم با لاسای خوا بکه‌مه‌وه و
ووه‌ک ئه‌و
خوایانه میوانت که‌م.
|