کاک شه‌فیق ئه‌یگێڕایه‌وه:
له تورکیه، له شوێنێنێکی ساز کردنی مۆبل(قه‌نه‌فه) کارم ده‌رد. خاوه‌ن کاره‌کان
سێ برا بون، یه‌ک له یه‌کی موسڵمانتر. مانگی ڕه‌مه‌زان بو، چومه قاتی دوهه‌م و
ده‌ستم کرد به سیگار کێشان. خاوه‌ن کاره‌که هاته سه‌رێ و پرسی :"ئه‌وه چ
ده‌که‌ی؟"
-
سیگار ده‌کێشم
-
بۆ به‌ڕۆژو نی؟
-
با . به‌ڵام ئێمه سوننی شافعین. له مه‌زهه‌نی شافه‌عی دا رۆژو به شتی ئیشک
ناشکێ.(له تورکیه زۆرتر سوننی حه‌نه‌فین)
-
که وایه؟. ببوره نه‌مزانی.
ئاوا چاره‌ی سیگار کێشانی خۆم کرد. ڕۆژی دوایی له برسان نه‌مده‌زانی چ بکه‌م.
شاگرد دوکانم نارد "بیسکویت"ی بۆ کڕیم. چومه سه‌رێ و خه‌ریکی خواردن بوم.خاوه‌ن
کار هاته سه‌رێ و چاوی پێم که‌وت.قه‌ڵس بو:
-
ئه‌ی بۆ ده‌ڵێی به‌ڕۆژوم؟ ئه‌منت پێ که‌ره؟ چۆن شت ده‌خۆی و ده‌ڵێی به‌ڕۆژوم؟
-
پێم وا بێ له قسه‌ی من نه‌گه‌یشتویی. من وتم شافه‌عی مه‌زهه‌بم. به خواردنی شتی
ئیشک ڕۆژوم ناشکێ. ئێستا ئه‌گه‌ر به جێی ئه‌و بیسکویته، باقله‌وا بوایه، ڕۆژوم
ده‌شکا، به‌ڵام به بیسکویت ناشکێ.
-
ئاوا!! ببوره له بیرم نه‌بو. که‌وایه به‌رده‌وام به. خوا ڕۆژوت قه‌بوڵ کا.
خوا وه‌تحه‌سێنێ، ئه‌و مانگی ڕه‌مه‌زانه‌م به سیگار کێشان و بیسکویت خواردن له
سه‌ر کار، له کۆڵ خۆم کرده‌وه.
|