KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


خۆشه‌ویستێک به ناوی کاک ئاگری، ئه‌م بابه‌ته‌ی خواره‌وه‌ی ناردووه:
ده‌ڵێن له‌ جه‌نگه‌ی شه‌ڕی نێوان یه‌کێتی و به‌ره‌ی جوود دا  شه‌وێک مه‌فره‌زه‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی تووشی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی سوسیالیستی کوردستان دێن  و ته‌قه‌یان لێ ده‌که‌ن . به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌کانی ینک "حامیدی حاجی غالی" ده‌بێ و به‌ هه‌ڵکه‌وت یه‌که‌م ته‌قه‌ش له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌کی ینک به‌ ناوی "غه‌فوور"ه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کا و ئێسترێکیان لێ ده‌کووژێ . گوایه‌ حامیدی حاجی غالی ئه‌م شێعره‌ی بۆ ده‌ڵێ :
ئافه‌رین غه‌فوور بۆ ده‌ست و مشتت
له‌ جیاتی حسک هێستر بوو کوشتت

جا ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌و کاک غه‌فووره‌ له‌ شاخه‌وه‌ نامه‌یه‌ک بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ڕێده‌کاته‌وه‌ و کۆتایی نامه‌که‌شی ئاوا ئیمزا ده‌کا ؛ " غه‌ریب له‌ غه‌فوورایه‌تییه‌وه‌ " .