ده‌گێڕنه‌وه:
کاربه‌ده‌ستێک له کۆڕ و کۆبونه‌وه‌کاندا ده‌یگوت:"ڕه‌خنه و پێشنیارتان به
نوسراوه بنێرن. له سه‌ر سه‌رو چاومانی داده‌نێیین". نامه ده‌نوسرا، پێشنیار و
گله و گازه‌نده ده‌کرا، ڕه‌خنه ده‌گیرترا، به‌ڵام هیچ گۆڕانێک له ئارادا نه‌بو.
له کۆبونه‌وه‌یه‌ک به به‌شداری گه‌وره به‌رپرسیارێک، گله‌یی له ڕه‌وشی ئه‌و
کاربه‌ده‌سته کرا، وتیان:"هه‌ر ده‌ڵێ بنوسن، له‌سه‌ر سه‌ر و چاومانی داده‌نێین
و هیچ خه‌به‌ریش نی‌یه". گه‌وره به‌رپرسیاریش که به هه‌ویا نه‌بو به هانای
ڕه‌خنه‌گرانه‌وه بێ وتی:" درۆی نه‌کردووه، ئه‌گه‌ر شتێ له سه‌ر سه‌ر و چاو
دانێی ناتوانی بیبینی، ئه‌و به‌سته‌زمانه‌ش بێ شک نامه‌کانتانی له سه‌ر سه‌ر و
چاو داناوه به‌ڵام نه‌یتوانی‌وه بیانخوێنێته‌وه".
وه‌بیر ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی خۆم که‌وتمه‌وه: وابزانم ساڵی 1992 بو، سه‌ردانێکی
شاری ئیلامم کرد. خاوه‌نی سروشتێکی جوان و خه‌ڵکێکی خوێن گه‌رم بو. ئاخاوتنیان
به زاراوه‌ی کوردی "مه‌هله‌کی" بو. ده‌توانم بڵێم له شه‌قامه‌کان، که‌سم به بێ
جل و به‌رگی کوردی نه‌ده‌دیت. دو شه‌و له هۆتێلێک ماینه‌وه. له هۆتێل،
هه‌رچیمان ویستبایه، بۆ وێنه ده‌مانگوت ئاومان ده‌وێ، ئه‌یانوت :"بانی چاو"،
به‌ڵام ئێستا و ئێستاش چاومان پێ نه‌که‌وت و یه‌ک شتیش جێ‌به‌جێ نه‌کرا!!!.
|