KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


 
کاک شه‌فیق شیخ‌محه‌ممه‌دی ده‌یگوت:
کاک عه‌بدوڵڵای شه‌مسه‌ددینی، بۆ بابمی ده‌گێڕاوه: هه‌مو به‌یانان ژنێک له قۆنقه‌ڵایه‌ ڕا (قۆنقه‌ڵا دێیه‌که نێزیک شاری سابلاغ)  ماستی بۆ دێنایین. ماستێکی زۆر جوان و خۆش، به چه‌قوی له‌ت نه‌ده‌کرا. به ته‌واوی عاده‌تمان به‌و ماسته گرتبو و زۆرتر له ساڵێک ئه‌و ماسته‌مان ده‌خوارد. وابو ژنه یه‌ک دو هه‌فته ون بو و ماستی بۆ نه‌دێنایین. ئێمه‌ش لێمان ببو به پرسیار
:"ئاخۆ ئه‌و ژنه بۆ ماستمان بۆ ناهێنێ؟". رۆژێک به هه‌ڵکه‌وت ئه‌و ژنه به په‌له په‌ل  به به‌ر ده‌رکی دوکاندا ده‌ڕۆیی. هاتمه ده‌ر و بانگم کرد:"عایشێ! ڕۆڵه‌! ئه‌وه بۆ ماستمان بۆ ناهێنی؟"
وتی:"وه‌الله که‌ره‌که‌مان مرد". وتم :"که‌ره‌که‌تان مرد به ماشێنی یان مینی‌بوسی بتانهێنابا"
وتی :"نا نا ئی وه‌ی نه‌بو، ماستی که‌رێ بو بۆم دێنان". وتم:"توو، له‌عنه‌تی خواو لێ بێ، ئه‌مه یه‌ک ساڵه ماستی که‌رێ ده‌خۆیین؟"