KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


مه‌لا عبدالرحیمی چورستانی له مزگه‌وتی دێی "فه‌قێ جنه" وه‌عزی ئه‌دا. ئه‌یوت: ئه‌وانه‌ی له‌م دنیادا چاکه ئه‌که‌ن و ئه‌مرن، تۆڵه‌ی چاکه‌که‌یان ئه‌بیننه‌وه و هه‌مو ده‌مێک چاویان له‌وه‌یه ئه‌ڵێن بریا ده‌ستمان بگه‌یشتایه‌ته‌وه به خزم و که‌س و کار و دۆسته‌کانمان پێمان بوتنایه ئه‌وه‌ی ئێمه کردومانه ئێوه‌ش بیکه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌‌ش که له دنیادا خراپه ئه‌که‌ن، پاش مردن تۆڵه‌ی خراپه‌که‌یان ئه‌بیننه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌ڵێن بریا ده‌ستمان بگه‌یشتایه‌ته دۆست و که‌سو کاره‌کانمان پێمان بوتنایه ئه‌وه‌ی ئێمه کردومانه ئێوه مه‌که‌ن.
حه‌سه‌ن به‌گی قادر به‌گی جاف - که مه‌لا ، مه‌لای ئه‌و بو-  هه‌ڵیدایه وتی: "مامۆستا! که‌واته له‌و دنیاش ڕه‌حه‌تی هه‌ر نی‌یه!. چونکه ئه‌وی چاکه بکا و خراپه بکا، هه‌ر توشی ئه‌و مه‌راقه ئه‌بێ له‌وێدا، که بڵێ بگه‌رامایه‌وه دنیا بۆ ئه‌وه‌ که‌سو کاره‌که‌م تێ بگه‌یه‌نم. ده‌ی ئه‌مه که‌ی وایه که ئێوه ئێژن له به‌حه‌شتا هیچ خراوه‌یه‌ک و ده‌رده دڵیه‌ک نی‌یه. ده‌سا وه قه‌وره‌که‌ی "حه‌مه پاشا"، خوا ئه‌مه فتنه‌یه دروستی کردگه، فتنه!!"