وه‌ختی خۆی چای وا زۆر نه‌بوبو. ڕۆژێک دو زه‌لام ئه‌چنه شار، تێر نان و که‌باب
ئه‌خۆن و پاشان ئه‌چنه چایخانه‌یه‌ک و وائه‌زانن شهربهتخانهیه. چایچی دو
چایان بۆ ئه‌با. که ئه‌یخۆن یه‌کێکیان ئه‌ڵێ:" به‌خوا گه‌رمه، ئه‌وه بۆچی
وایه؟" هاوڕێکه‌ی ئه‌ڵێ:"ئێستا کوڵاندگیانه هێشتا به‌فریان تێ نهخستگه!"
له دوای تۆزێک یه‌کێکیان ده‌ست ئه‌با دو پوڵ ئه‌دا به چایچیه‌که. چایچی ئه‌ڵێ:"
خزمه! هه‌ر پیاڵه‌یه به دو پوڵه." کابرا هاته ده‌ر و هاواری ئه‌کرد :"خه‌ڵکینه
ته‌ماشای ئه‌م کاورایه که‌ن چه‌ند بێ ئینسافه! حاجی ئه‌حه‌ی کڕنو، به‌و پیاڵه
زلانه پڕیشی له به‌فر ئه‌کا ئه‌یدا وه پوڵێک، که‌چی ئه‌م پیاوه به‌و پیاڵه
بچکۆلانه‌یه داوای یه‌کی، دو پوڵ ئه‌کا! ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رم بو هه‌مو دیانمان
سوتا!!"
|