مامۆستا هه‌ژار ده‌گێڕێته‌وه: "شاعیری عه‌ڕه‌ب "عومه‌ر ئه‌بوڕیشه"
نوسیویه:"دانشجو بوم. هه‌واڵان تاریفی شێعریان ده‌کردم. چاکترین شێعری خۆم بۆ
باوکم خوێنده‌وه که "پێت چۆنه؟". لێی وه‌رگرتم، نایه باخه‌ڵی، جوابێکی
نه‌دامه‌وه. گوتی:"عومه‌ر! وه‌ره بچین باقله‌ی کوڵاو بخۆیین". دوای باقله
خواردن، باوکم به باقله فرۆشی گوت:"حیسابت چه‌نده؟". کابرا سوێندی خوارد که
هیچی ناوێ و فه‌خر ده‌کا که پیاوێکی وا گه‌وره‌ی بۆته میوان. بابم شێعره‌کانی
له باخه‌ڵ ده‌رێنا. گوتی: ده‌بێ هه‌ر بته‌وێ، ئه‌و شێعرانه بۆ تۆ! کابرا که
دیتی بابم گاڵته‌ی پێ ده‌کا زۆر ناره‌حه‌ت بو. کاغه‌زی شێعره‌کانی فرێ دا:
-
قوربان گاڵته‌م بۆ پێده‌که‌ی؟ ئه‌وانه‌م بۆ چییه؟
بابم روی ده من کرد:
-
کوڕم! چاکترین شێعرت چنگه باقلهیهک ناکا. تۆ به چیه‌وه خه‌ریکی؟!"
له‌و شاره‌ی لێی ده‌ژیم، خۆشه‌ویستێکی لێیه که خۆی به ده‌رسه‌وه خه‌ریک کردووه
و له مێژه ژماره‌یه‌ک "ئیختراع" ی هه‌ن. جێژنیێکی گرتبو و براکه‌شی له وڵاتێکی
تره‌وه هاتبو به‌شداری بکا. له کۆتایی جێژنه‌که‌دا، به‌رگه‌ی سه‌بتی
ئیختراعێکی پێشکه‌ش به براکه‌ی کرد. براکه‌شی زۆر قسه خۆش و شۆخیباز بو، هاته
لام و وتی:" به جێی ئه‌و به‌رگه‌یه، بابۆڵه‌یه‌کی دابامایه باشتر بو!!"
|