دۆستێک ئه‌یگێڕایه‌وه:
کوڕێکی هاوپۆلمان به ناوی محه‌مه‌دی ف، هه‌ر ده‌مه‌ی به شێوه‌یه‌ک خۆی
له ده‌رس ده‌دزیه‌وه یان کلاسی ده‌شێواند. سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی
ئێران، ده‌رفه‌تێکی زێڕینی بۆ ڕه‌خسابو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وره‌تر
بو، ببو به دمڕاست و ڕێبه‌رایه‌تی به ده‌سته‌وه بو.هه‌ر بینا ده‌یگوت
مان ده‌گرین و ناچینه سه‌ر کلاس یان ده‌چینه ڕێپێوان، ئێمه‌ش وه‌دوای
ده‌که‌وتین. ڕۆژێک فه‌رمانی مان گرتنی دا. هه‌مو هاتینه حه‌ساری
مه‌دره‌سه و ڕه‌ییس مه‌دره‌سه چاوی به منداڵان که‌وت.
-
بۆ هاتونه ده‌رێ؟
محه‌مه‌د وتی: خاسته‌مان هه‌ن(داواکاریمان هه‌یه).
-
بیانڵێ بزانم ده‌ڵێی چی؟
-
1- ئاوده‌سته‌کانمان بۆ چاک که‌نه‌وه.
2- ته‌غزیه‌که‌مان باشتر بێ.
3-
...
4-...
تا ئێره‌ی ویسته‌کان، به جێ بون و ره‌ییس هیچ قسه‌ی نه‌بو. محه‌ممه‌د
گه‌رم دا هات و وتی:
5- له ماوه‌ی
24
ساعه‌ت دا خودموختاری ڕاگه‌یه‌ندرێ.
ڕه‌ییس وتی:"چی؟ چی؟ چی؟ دایه‌ی بیڵێوه؟
محه‌ممه‌د دوپاتی کرده‌وه:" له ماوه‌ی
24
ساعه‌ت دا خودموختاری ڕاگه‌یه‌ندرێ"
ڕه‌ییس وتی:"بڕۆ ..باب کۆی که‌وه. خودموختاری بۆ مێوژ و گوێزن ئێستا بدرێتێ؟ بۆ
به من ده‌درێ؟. یاللا بڕۆنه‌وه سه‌ر کلاسه‌کانتان."
|