له قسه‌ی کوردییه ئه‌ڵێ:
جارێک یاپراخ و کفته و بڕوێش و تورشاو بو به شه‌ڕیان. کفته به بڕوێشی وت: به
خێر تۆش ناوی خۆت ناوه شت؟! نه تامێک و نه شتێک. که‌چی ته‌شریفت دێته دیوه‌خان.
بڕوێش به‌وی وت: ده‌بڕۆ مردوت مرێ، ئه‌ڵێی تۆپه‌ڵه قوڕی خۆتت لێ کردوین به
ئاغای سه‌ر گۆێسهبانان. ده بچۆ به‌ولاوه، ئه‌گه‌ر بتهاوێژن بۆ نێره‌که‌ر، ملی
ئه‌شکێ!
یاپراخ روی کرده تورشاو و وتی: ڕه‌نگبێ تۆش فیزێ له خۆت بنێی بڵییت شتێکم؟ نه
نانه‌ڕه‌ق خۆی له‌به‌رتا ئه‌گرێ، نه خه‌پله‌ی هه‌رزن ئه‌وێرێ توخنت که‌وێ، نه
که‌ڵه دۆینه پێت ئه‌وێرێ. بهڵایهکیت که‌وتویته ئه‌م ناوه و سه‌رت له عاله‌م
تێکداوه.
تورشاویش به‌وی وت: خۆ من هیچ نه‌بێ وام به روه‌وه، تۆ ئه‌ڵێ ده‌سته بوخچه‌ی
تازه بوکی ناشیرینی چروکی، توند و تۆڵ خۆت پێچاوه‌ته‌وه و که‌س نازانێ ناوسکت
چی تێدایه و ده‌ستی خه‌ڵک ئه‌بڕی. ئه‌گه‌ر فڕ و فێڵت تیا نییه و ڕاست ئه‌که‌ی،
بۆچ وا خۆتت پێچاوه؟!
"کارواناشی"ش له گۆشه‌یه‌که‌وه بو، گوێی لێ بو له ژێر لێوه‌وه وتی:"ئه‌وه
ئه‌ڵێن چی؟" هه‌مو به جارێ لێ هاتنه ده‌نگ وتیان:"توخوا ده‌م و فلقت به‌ره
به‌ولاوه بێتامه‌ی ئاوی"خاسه" پیس که‌ره!
له‌م هه‌را هه‌رایه، "پڵاو" نوستبو خه‌به‌ری بۆوه. کۆکه‌یه‌کی بۆ کرد و به
فیزێکه‌وه وتی:"ئه‌رێ ههتیوینه! ئه‌و هه‌را هه‌رایه‌تان له چییه؟"
ئه‌مانیش وتیان:"قوربان ئاغا! کێ له‌گه‌ڵ تۆیه‌تی؟!"
|