KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


دۆستێک ئه‌یگێڕایه‌وه:
براکه‌م بۆ سه‌فه‌ر چوبو بۆ ئیسپانیا. دوای ماوه‌یه‌ک ئیشتیای شامپاین ده‌کا و پوڵه‌که‌شی ئه‌وه‌نده نابێ به که‌یفی خۆی بخواته‌وه. ئاگادار ده‌بێته‌وه  کێبه‌رکێی تۆپی پێی نێوان ئیسپانیا و فه‌رانسه له‌و شاره ده‌بێ. یه‌کسه‌ر بۆ یاریگه ده‌چێ و له نێوان لایه‌نگرانی دو تیم داده‌نیشێ.  تیمی ئیسپانیا گۆڵ لێده‌دا، کاکم خێرا ده‌چێته نێو لایه‌نگرانی ئیسپانیا. هه‌ر شامپاینه سه‌ری هه‌لده‌پچرێ و به یه‌کتر ده‌درێ. تێر ده‌خواته‌وه و ده‌چێته‌وه شوێنی پێشوی داده‌نیشێ. ئه‌مجاره تیمی فه‌رانسه‌ گۆڵ لێده‌دا، خۆی ده‌خاته لای فه‌ره‌نسیه‌کان و تێر شامپاینی ئه‌ولاش ده‌خواته‌وه. ئاوا خۆی تێر شامپاین ده‌کا و ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی.