-
بۆ سه‌ردانێکی وه‌ڵات ناکه‌یه‌وه؟
-
به‌خوای ناوێرم.
-
کوڕه خۆ تۆ هیچت نه‌کردووه.
-
ده‌زانم. به‌ڵام وه‌ڵاتیش وه‌ک نه‌قڵه‌که وایه.
-
نه‌قڵی چی؟
-
له حه‌کایه‌تی کۆنی کوردانه‌یه، ده‌ڵێ: رێویه‌ک هه‌ڵده‌هات. رێویه‌کی دی چاوی
پێ که‌وت. پرسی بۆ هه‌ڵدێی؟. کوتی ڕاوچی وه دارستان که‌وتوون ڕێوی سێ گون ڕاو
ده‌که‌ن. کوتی: خوا غه‌زه‌بت لێ بگرێ، ئه‌ونیه ئه‌تۆ دوت هه‌ن. کوتی: خۆ
ده‌زانم، به‌ڵام ئه‌وانه له پێشدا ده‌کوژن و دوایی گونان ده‌بژێرن.
|