KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کاک شه‌فیق شیخ‌محه‌ممه‌دی ده‌یگێڕاوه:
ئاغای ف ببو به مامۆستای دێی شه‌ختان. شه‌وانه‌ش ده‌بو چوبایه بۆ ماڵێ مه‌مه‌ند ئاغای. ڕۆژانه ده‌رسی به منداڵان ده‌گوت و شه‌وانه‌ش هه‌مو کاری ماڵی ئاغایان  به‌و مامۆستایه ده‌کرد. ئاخری ده‌نگی لێ بڵیند ده‌بێ و له ئیداره‌ی "آموزش و پرورش" شکایه‌ت ده‌کا که مه‌مه‌ند ئاغا له ماڵێی ڕاگرتوم و هه‌مو کاری ماڵێم پێ ده‌کا.
له ئیداره‌وه ده‌چنه لای مه‌مه‌ندئاغا. دوای باس و خواسی زۆر، ده‌ڵین:" ئێمه له‌به‌ر ئه‌و مامۆستایه هاتویین. ئێمه ناردومانه‌ته ئه‌و دێیه ده‌رس به منداڵان بڵێ، نه‌ماناردووه تاکو قاوه‌چیه‌تی پێ بکه‌ی یان کاری ماڵێی پێ ڕاپه‌ڕێنی".
مه‌مه‌ندئاغا ده‌ڵێ:" بۆ نه‌تانداوه به‌و دێیه‌ی؟ ئاغای ئه‌و دێیه‌ش ئه‌من نیم؟ موعه‌للیمی خۆم نی‌یه؟  پێم خۆشه ده‌....م . به ئه‌نگۆ چی؟"
ناردراوان به مامۆستا ده‌ڵێن: ئه‌وه به ئێمه عیلاجی نایه و بۆخۆت ده‌گه‌ڵی بسازێ.