KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


مامۆستا هه‌ژار له درێژه‌ی باسی به‌شیر موشیر دا ده‌ڵێ:
به یه‌کێکی ده‌گوت:"تۆ فڵان شت بنوسه، من ته‌ئلیفی ده‌که‌م!". ته‌نانه‌ت جارێک شێعری منیشی ته‌ئلیف کرد! ئه‌وی له ته‌ئلیفاته‌که‌ی له بیرم ماوه، فاڵنامه‌ی ناپلیۆنه که ده‌یگوت:"ته‌جره‌به بکه‌ن، بۆخۆم ته‌جره‌به‌م کردوه، دو مانگ نه‌خۆش که‌وتم!"  ده‌یگوت:"چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، شیعه‌یه‌ک ناوی رۆبین بو، چنگێک برنجی له چین دزی له هه‌مه‌دان چاندی، برنجی ئێرانی لێ که‌وته‌وه!"
نه‌خۆش بو گوتی:" ئه‌گه‌ر مردم بم‌به‌نه‌وه کوردستان"، گوتیان شه‌ڕه، ئه‌و کاره ناکرێ، گوتی:"ده‌سا به خوا من له قه‌برستانی به‌غدا ده‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌ڕه‌به سه‌گبابانه دا ناتوانم بژیم!". که‌چی چل ساڵ بو له به‌غدا ده‌گه‌ڵ عه‌ڕه‌ب ژیابو!
کتێب و ڕۆژنامه‌ی کوردی ده‌فرۆشت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌نیان داوای پوڵه‌که‌ی بکردایه جنێوی پێ ده‌دا، ده‌یگوت:"جا وه‌ره بۆشی بفرۆشه، داوای پوڵیشم لێده‌کا؟!