حاجی عهبهیهکی قسه‌خۆش و نوکته‌باز هه‌یه که باسی چۆنیه‌تی ڕۆییشتنی بۆ حه‌ج
و گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی، خۆی له خۆی دا کۆمێدیایه‌کی ته‌واوه. باسی ڕه‌جمی شه‌یتانی
ده‌کرد و ده‌گوت:
"به‌ردم به ده‌سته‌وه بو. هێندێک له حاجیه‌کان به نێزیک بونه‌وه له شوێنی
ڕه‌جمی شه‌یتان، گه‌رم داده‌هاتن و به زمانی خۆیان جنێوی دایک و بابیان به
شه‌یتان ده‌دا! منیش نێزیک بومه‌وه و ویستم به‌رد بهاوم، ده‌نگی شه‌یتان هات و
گوتی :"ڕۆڵه! عه‌به! ئه‌تۆش؟". گوتم:"خه‌جاڵه‌تم. چ بکه‌م ده‌گه‌ڵ ئه‌و
جه‌ماعه‌ته هاتوم." گوتی:" تۆ کارت نه‌بێ. وهکشێوه بزانه ئێستا چۆن بابیان
ده...م"
هه‌ر به‌ردم دانا و خۆم کشانده‌وه، هه‌را و هوریایه‌ک په‌یدا بو. دوایی
بیستمه‌وه بیست سی حاجی وه‌بن پێیان که‌وتبون و مردبون. ئێستاش هه‌مو ساڵێ ئاوا
بابیان ده..ێ!!"
|