ناسیاوێک (بالێره دا ناوی خه‌لیل بێ!) ده‌گه‌ڵ خێزانی به‌زمی ده‌بێت و له‌و
هه‌رایه‌دا ژنه‌که‌ی بێ‌هۆش ده‌که‌وێ. کابراش زو دراوسێیێکی خزمیان ئاگادار
ده‌کاته‌وه. ژنه‌ی دراوسێ ده‌ڵێ:"کچێ فاتم هه‌سته، خه‌لیل غه‌ڵه‌تی کرد، خه‌لیل
گوی خوارد،...". کابراش قسه‌کانی به‌که‌یفه چونکو په‌شیمانه و له‌ولاشه‌وه
غروره‌که‌ی ئیزنی ناداتێ بڵێ هه‌ڵه‌م کردووه، له‌به‌ر ئه‌وه پشتیان تێ ده‌کا و
ده‌ستی له که‌له‌که ده‌نێ و به ده‌نگێکی پیاوانه و بۆڕ، دوای هه‌ر جنێوه‌ی که
پێی ده‌درێ ده‌ڵێ :"ئه‌رێ‌وه‌ڵڵا، ئه‌رێ وه‌ڵڵا!"
|