خۆم ئه‌م نهقڵهم له مامۆستا هه‌ژار بیستووه:
گشت خه‌ڵکی دێ، له ئاغا و کوێخا و ڕه‌عیه‌ت، سه‌ردانی ماڵی تازه حاجییه‌ک
ده‌که‌ن. نێو ماڵ، به‌رهه‌یوان و هه‌سار پڕ له خه‌ڵکه. مه‌لا ده‌ڵێ: به‌فیدای
ئه‌و شوێنه‌ی ڕۆییشتی، باسی حه‌جمان بۆ بکه، بزانین چیت دی و چیت نه‌دی.
حاجی ده‌ڵێ: جا خوا نه‌سیب هه‌موتان بکا. تێر چومه زیاره‌تان. بێوه ناخۆش
مه‌رقه‌دی ئه‌سحابان و پێغه‌مبه‌ر و مه‌قامی ئیبراهیم و مه‌رقه‌دی خواشم
زیاره‌ت کرد.
مه‌لا زۆری پێ سه‌یر ده‌بێ، دێته سه‌ر چۆکان و ده‌ڵێ: حاجی ئه‌وه ده‌ڵێی چی؟ بۆ
خوا مردووه؟
حاجی ده‌ڵێ: ئه‌رێ وه‌للا، قه‌برێکی گه‌وره‌ی بو، قوماشی ڕه‌شی پێدادرابو،
نیشان به‌و نیشانه‌ی چه‌ند جاریش به ده‌وریدا سوڕاینه‌وه و فاتحهمان بۆ خوێند.
مه‌لا خۆی ده‌گه‌یێنێته لای حاجی و له خۆشیان تێر ماچی ده‌کا و ده‌ڵێ: خۆ دڵمان
تۆقی، هه‌ر نوێژ بکه و ڕۆژو بگره، ئاخۆ قه‌بوڵی ده‌کا یان نایکا. یاڕه‌ببی
به‌خێرێیه‌وه به‌و مزگێنیه خۆشه‌ی بۆت هێنایین.
|