مامۆستا هه‌ژار ده‌گێڕێته‌وه:
دیوانی شێعره‌کانم نوسیه‌وه، ناوم لێ نا "چێشتی مجێو‌ر". دام به ده‌وڵه‌ت که
ئیجازه‌ی چاپی بده‌ن. زه‌عیم وه‌حیدی رادیۆ به کاره‌که ڕاده‌گه‌یشت. له هه‌ر
کوێ ناوی کورد و کوردستانی تێدابو، له هه‌ر کوێ باسی مۆسکۆ بو، ته‌نانه‌ت ناوی
چۆمی "می‌سی‌سی‌پی" ئه‌مریکای قه‌ڵه‌م کێشابو، که مه‌منوعه چاپ بکرێن. نه‌قڵم
بۆ مه‌لا مسته‌فا گێڕایه‌وه....به زه‌عیمی گوتبو و ئه‌ویش گوتی:نه‌مزانیوه،
بم‌به‌خشن. هه‌موی ئیجازه ده‌ده‌م.
گوتم:"مه‌لا مسته‌فا، قه‌له ره‌شه‌یه‌ک رۆژێک جیقنه‌ی له‌سه‌ر ناقوسی
کلیسایه‌کی قامیشلی کردبو. ڕۆژێکی تر پارچه گۆشت به‌رازێکی له پێش که‌شه
رفاند.که‌شه ئاگری گرت:ده‌خیلتان ئه‌و قه‌له ڕه‌شه‌م به ساغی بۆ بگرن. بۆیان
گرت. لاقی گرت و به داروکه‌یه‌ک لێی راده‌وه‌شاند: ئاخر ئه‌گه‌ر مه‌سیحی بای له
سه‌ر ناقوس نه‌ده‌ڕیای، ئه‌گه‌ر موسوڵمان بای گۆشت به‌رازت نه‌ده‌خوارد، تۆی
روی ڕه‌ش لێم ڕونه کرمانجی، گوێ به هیچ دینێک ناده‌ی!!
زه‌عیم وه‌حید تۆ ئه‌گه‌ر کوردی، بۆ وشه‌ی کورد قه‌ڵه‌م ده‌کێشی؟ ئه‌گه‌ر دۆستی
کمونیستی، مۆسکۆ بۆ ده‌کوژێنیه‌وه؟ ئه‌گه‌ر دژی شیوعیانی، چت به‌سه‌ر
(می‌سی‌سی‌پی) داوه؟! دیوان چاپ ناکه‌م..."
|