له چێشتی مجێو‌ر دا هاتووه:
حیزبی شیوعی له دێهات له‌سه‌ر ماشێن به میکرۆفۆن بۆ گوند نشینانیان بڵاو
ده‌کرده‌وه:"ئه‌ی به‌دبه‌ختی کڵۆڵ! ساڵی نۆ مانگ به چاندن و دروێنه‌ی گه‌نمه‌وه
ماندون. له روسیا گه‌نم به‌ری داره، وه‌ک دار گوێز و دارتو! وه‌رزێرێک هه‌ر
چوار داری هه‌بێ – که پتریشی هه‌یه – هیچ خۆی ماندو ناکا. ساڵی جارێک ده‌یان
ته‌کێنێ و شوێنی نامێنێ گه‌نمی تێکا! له شه‌ڕدا پتر له حه‌ڤده ملیۆن پیاو له
روسیا شه‌هید بون. به ملیۆنها ژنی بێ مێرد هه‌یه، هه‌مویان دوکتور و
موهه‌ندیسن، سه‌ر و ژنێکتان ده‌ده‌ینێ! وه‌رن ناوتان بنوسین. ئێوش له‌و گه‌نمه
بێ نرخه‌ی که له‌م ده‌ورانه ڕه‌شه‌دا به‌رهه‌متان هێناوه یارمه‌تی حیزب بکه‌ن.
پوڵیش بێنن لێتان وه‌رده‌گرین. زو بن، بگه‌نێ تا له‌کیستان نه‌چوه!"
گوتیان کاتێ عه‌بدولکه‌ریم قاسم لێیان وه‌خۆ که‌وت و شارهزوریهکانی سه‌ر به
حیزبیان به‌ره‌و حه‌بسی سوله‌یمانی دێنا، شارهزوریهک ده‌ینه‌ڕاند:"باوه
حیزانه ئێژم خاته‌ی خۆم به‌سمه، ئێژن ژن دوختۆرت بۆ تێرین!"
|