ده‌گێڕنه‌وه مه‌لا ژنی کانی‌گوێزێ(کانی‌گوێز گوندێکی ناوچه‌ی سه‌رده‌شته)،
ناوبانگی ده‌ر کردبو که کار به هه‌مو که‌س ده‌کا. ڕۆژێک عه‌وڵاغای کانی گوێز
ده‌ڵێ بزانم ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌یڵێن ڕاسته یان نه. مه‌لا ژن خه‌ریکی هه‌ویر
شێلان ده‌بێ، و عه‌وڵاغا هه‌ر ده‌گاته نێو ده‌رکی ماڵی مه‌لا، مه‌لاژن
ده‌ڵێ:"سێبه‌ر گیان! ئه‌و تونگه ئاوه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆت بێنه". عه‌وڵاغا
تونگه ئاو هه‌ڵده‌گرێ و ده‌یبا بۆ مه‌لاژن. مه‌لاژن که چاوی به ئاغا ده‌که‌وێ،
ده‌ڵێ:"حه‌ک خه‌جاڵه‌ت خۆم، به‌خوای ده‌یبه‌یه‌یه‌وه بۆ جێی پێش‌و". عه‌وڵاغا
توڕه ده‌بێ و ده‌ڵێ:"هه‌ی دێڵه‌ی دم په‌ل، به خه‌لکی کارێک ده‌که‌ی و به من
دو کار، ئاوم پێ دێنی و پێشم ده‌به‌یه‌وه؟"
|