مامۆستا عه‌لاءالدین سجادی له ڕشته‌ی مرواریا ئه‌گێڕێته‌وه:
تینوم بو. له‌گه‌ڵ "مام پیر داود" دانیشتبوین. له‌به‌ر ئه‌وه ڕیشی سپی بو،
حه‌زم نه‌کرد ڕاسته‌وڕاست بڵێم ئاوم بۆ بێنه. وتم: به‌خوا مام پیر داود ڕه‌نگبێ
ئاوه‌که سارد بێ. وتی :"ئا". وتم: پیاو ئاره‌زوی ئاو خواردنه‌وه ئه‌کا.
وتی:"ئا". وتم: ئه‌گه‌ر پیاو تینوی بێ بڕوا ناکه‌م ئه‌گه‌ر ئاو بخواته‌وه
سه‌رمای ببێ. وتی :"هم". وتم: جا ئه‌گه‌ر پیاو تینوی بو چی ئه‌کا؟. وتی:"ئاو
ئه‌خواته‌وه!".
ئێسته و ئه‌وسا ئاوی هه‌ر بۆ نه‌هێنام. منیش وتم ئه‌گه‌ر به‌م جۆره به
ده‌میه‌وه بڕۆین، تا ئێواره لێ نابمه‌وه و وازم لێ هێنا!
|