KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ئاغایه‌ک هه‌بو کوڕێکی خزمه‌تکاری لابو. ڕۆژێک ئاغا که چاوی به کچێکی خزمی خزمه‌تکاره‌که‌ی خۆی ئه‌که‌وێ و دڵی لێ ئه‌چێ، به کوڕه‌که ئه‌ڵێ: هه‌رچه‌ن بۆ منیش ناشێ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا هه‌ر بچۆ خوازبێنیم بۆ بکه!. کوڕه‌که ئه‌ڵێ:"قوربان به که‌ڵکی تۆ نایه!" ئه‌ڵێ: بۆچی؟ ئه‌ڵێ :"رۆژێ چاوم لێ بو پیاوێک ماچی ئه‌کرده‌وه!"
ئاغا ئیتر واز دێنێ و له پاش چه‌ند ڕۆژێک کوڕه خۆی ئه‌چێ و کچه‌که ماره ئه‌کا!. ئاغاکه‌ی پێ ئه‌زانێ و ئه‌ڵێ: هه‌تیو!. خۆ تۆ به منت وت چاوم لێ بو پیاوێک ماچی ئه‌کرد که چی ئێسته تۆ خۆت چویت ماره‌ت کرد؟!" وتی:"به‌ڵێ قوربان درۆم عه‌رز نه‌کردوی، چاوم لێ بو باوکی ماچی ئه‌کرد."!