مامۆستا هه‌ژار له درێژه‌ی باسی "مام عه‌لی عه‌جه‌م" دا که ده‌گه‌ڵ
ئه‌حمه‌د تۆفیق بو ده‌ڵێ:
که باسی بابه‌کی خوڕڕه‌م دین ده‌کرا ده‌یگوت: باپیرم(بابه‌ک) کورد بو.
شه‌ش سه‌د، حه‌وسه‌د، هه‌شتسه‌د ساڵ پێش، هیزبی سۆسیال دیمۆکراتی
دروس کرد!
مام عه‌لی چێشتی لێ ده‌نا به‌ڵام ده‌گه‌ڵی نهدهخواردین. ڕۆژێک
برنجی سی که‌سی لێ نابو، خوێی تێ نه‌کردبو. کاکه حمه‌د وتی:
-
مام عه‌لی وابزانم که‌مێک بی خوێیه!
-
ئافه‌ریم! هه‌ر ده‌مگوت بزانم سهکبابێک ده‌زانێ خوێم تێ نه‌کردووه؟
ته‌جروبه‌م کردن، تۆ زۆر زیره‌کی!
|