مامۆستا هه‌ژار نوسیویه:
له‌و هه‌واڵه ئێرانیانه،"مام عه‌لی عه‌جه‌م" شتێکی زۆر سه‌یر و خۆش بو.درێژێکی
باریکی به جوتێک سمێڵی شاعه‌بباسی سپی و ده‌م و چاوێکی سوری بریقه‌دار. وه‌ک
"متۆشای ته‌وڕات"، که‌س نه‌یده‌زانی عومری چه‌نده، به خه‌یاڵ به هه‌شتا ساڵمان
داده‌نا. وا دیار بو ڕۆژێک له ڕۆژان ترکی ئازه‌ربایجان بوه. کوردیه‌کی زۆر چاکی
ده‌زانی به‌ڵام ترکانه‌ی ده‌گوت. ترکیشی باش له‌بیر نه‌ما بو.خوا ده‌زانێ چه‌ند
ساڵ بو له کوردستانی موکریان و له کوردستانی عێراق ژیابو..... گیانیشی هه‌م
ده‌م درۆ و فڕ و فیشاڵ بو. درۆی وای ده‌کرد له قوتوی هیچ عه‌تتارێک دا نه‌بێ.
ناوی هه‌ر که‌سی بیستبا، جا با چوارسه‌د ساڵ له‌وه‌پێش مردبا، ده‌یگوت
ده‌مناسی و زۆری نه‌قڵی دۆستانه لێ ده‌گێڕاوه! به‌ڵام درۆکانی ئه‌وه‌نده به ڕێ
و جێ ده‌کرد، زۆر که‌سی پێ هه‌ڵ ده‌فریوا و تا دره‌نگانێک به ڕاستی ده‌زانین:
-
لنین؟ ئه‌ی به ڕه‌حمه‌ت بێ! له مۆسکۆ دیتمی سه‌ری چه‌نه‌گه‌ی ماچ کردم،
فه‌رموی:" عه‌لی به‌رنه موزه به که‌یفی خۆی چی ده‌وێ هه‌ڵگرێ!". گه‌ڕام،
گه‌ڕام، جوتێک کڵاشی هه‌ورامیم هه‌ڵ بژارد. هه‌مویان بۆیان له چه‌پڵه دام!
-
گاگارین گوتی: میلله‌ت باش نی‌یه!
گوتم: ئه‌گه‌ر تۆ له عاسمان ده‌گه‌ڕای، له کوێ دڵت خۆش بو؟
له‌سه‌ر مۆسکۆ.
ها، ئه‌وه تۆش میللی!
له چه‌پڵه‌یان دا!
-
مارشال تیتۆ؟ ئه‌وێ ساڵێ ئه‌من له وارشه‌و نوتقم ده‌کرد، منداڵێک بو جلی
مارشاڵی یان ده‌به‌ر کردبو، زۆر منداڵێکی خوێن شیرین بو!!
-
مۆشێ ده‌ییان؟ ئه‌و سه‌گبابه ئێستاش توتن و په‌ڕم پێ قه‌رزداره! فه‌عله بو له
جاده‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گ، گوتی:"مام عه‌لی بۆ جغاره چبکه‌م؟"، توتن و په‌ڕ و
چه‌خماغم دایه. ئه‌مما ئه‌وده‌م ناوی مو‌سا دایان بو!
|