ماوه‌یه‌ک له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، شه‌ڕی چه‌رمه‌کان و ئاغاکان
ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌مو که‌سیش ده‌یزانی ده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌تی ئه‌و شه‌ڕه‌ی
ههڵاییساندووه و درێژه به‌و شه‌ڕه براکوژیه ده‌دا. دوای ئه‌وه‌ی زیانی گیانی
لێ که‌وته‌وه و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بو ناوچه‌کانی تریش بگرێته‌وه، کاربه‌ده‌ستانی
ده‌وڵه‌تی ڕیش سپی و پیاوماقوڵانی ناوچه‌یان بانگ کرد تاکو ڕێگایه‌ک بۆ
چاره‌سه‌ری بدۆزنه‌وه. یه‌کێ له پیاو ماقوڵان ده‌یگێڕاوه:
که‌سمان نه‌یده‌وێرا ڕاشکاوانه بڵێ خۆتان چۆن ده‌ستتان پێ کرد ئاواش کۆتایی پێ
بێننه‌وه. ئه‌وه بو که من وتم: ئه‌گه‌ر ئیزنم بده‌ن به‌و به‌سه‌رهاته‌ی
ده‌یگێڕمه‌وه، قسه‌ی ئه‌و جهماعهتهتتان پێ ڕابگه‌یه‌نم. پیاوێک بو که به چاو
پیسی نێوبانگی ده‌رکردبو. کاتێ به‌لای گونده‌که‌ماندا هات، ترسمان لێ نیشت که
لادات و بێت و بهڵایێکمان بۆ بنێته‌وه. بۆ نه‌گبه‌تیان هات و خۆی له پیاوانی
گوند که به‌یه‌که‌وه دانیشتبون و قسه‌یان ده‌کرد، نێزیک کرده‌وه. دوای چاک و
چۆنی سه‌یرێکی زه‌وی به‌ر دێیه‌که‌ی کرد و چاوی به خه‌رمان که‌وت و وتی:"تیه‌ح
له‌و خه‌رمانه زۆر و جوانه‌ی!" قسه‌که‌ی ته‌واو نه‌بوبو دوکه‌ڵێک له خه‌رمان دا
وه‌دیار که‌وت و خه‌رمان ئاگری تێبهربو. ژن و پیا و جحێڵی دێ هه‌ڵاتن تاکو
بیکوژێننه‌وه به‌ڵام به هیچ نه‌ده‌کوژایه‌وه. کابرای چاو پیس که ئه‌م دیمه‌نه‌ی
دی وتی:" حه‌ح له‌و ئاگره زۆره". هه‌ر وای گوت، ده‌ستبه‌جێ ئاوره‌که
کوژایه‌وه. یه‌کێ له پیاوه‌کان وتی: فڵانی ناپیاوانه ئه‌و ئاگره‌ت هه‌ڵایساند و
پیاوانه کوژاندته‌وه.
ئێستاش جه‌نابی کاربه‌ده‌ست! خۆتان پیاوانه ئه‌و ئاگره‌ی ههڵتانئاییساندووه،
بیکوژێننه‌وه.
بو به پێکه‌نین و له ئاکامدا هه‌ر ڕیش سپیه‌کان توانییان ئه‌و ئاگره
بکوژێننه‌وه.
|