فهقێهک هه‌وای شێعر وتن ئه‌که‌وێته سه‌ری و چه‌ند شێعرێک دائه‌نێ و ئه‌یبا بۆ
"شێخ ڕه‌زا" که ته‌ماشای بکا و په‌سه‌ندی بکا. شێخ که سه‌یری ئه‌کا، سه‌رێکی بۆ
با ئه‌دا و ناشیه‌وێ دڵی فه‌قێکه بشکێنێ، پێی ئه‌ڵێ خراپ نییه. فه‌قێ ئه‌مه‌ی
زۆر پێ خۆش ئه‌بێ و ئه‌ڵێ: قوربان! ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانی که ئه‌مه له‌سه‌ر
ئاوده‌ست دامناوه. شێخ‌یش ئه‌ڵێ: "به‌ڵێ ڕاست ئه‌که‌ی، هه‌ر که سه‌یرم کرد ئه‌و
بۆنه‌ی لێ ئه‌هات!
|