KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


هه‌ڵپه‌ڕکێ و گۆرانی، دو هونه‌ری په‌یوه‌ست به یه‌کن و جێگه‌ی ڕێزی تایبه‌‌تین. به‌ڵام هێنده تێلێڤیزۆنه‌کانی کوردی به جێی به‌رنامه‌ی به‌که‌ڵک و زانستی  و ...  به‌و دو بابه‌ته‌وه  نوساون، له ئه‌نجام دا، جۆکیان بۆ کوردیش ساز کرد. ئه‌گه‌ر نه‌تانبیستووه بیبیسن.
ده‌ڵێن چه‌ند کوردێک فرۆکه‌یه‌کیان فڕاند و دوای نیشتن له فڕۆکه‌خانه‌ی مه‌به‌ست،جه‌ماعه‌تێکیان به بارمته گرت. پۆلیس و که‌سانی پسپۆڕ، زۆر ڕێیان به‌تاقی کرده‌وه تا ئه‌م کاره پوچه‌ڵ که‌نه‌وه، نه‌کرا. یه‌کێ له پۆلیسه‌کان، کاناڵه کوردیه‌کانی به ساتێلایت دیبو. وتی: بڕۆن ده‌هۆڵ و زوڕنا بێنن. له به‌ر ده‌می فڕۆکه، ده‌هۆڵژه‌ن کوتای و زوڕناژه‌ن لێیدا. له‌نه‌کاو ده‌رگای فڕۆکه کرایه‌وه و ده‌سره‌ی سه‌رچۆپی وه‌دیار که‌وت و ڕیزی هه‌ڵپه‌ڕکێ له پلیکانی فڕۆکه وه‌ده‌رکه‌وتن و پۆلیسیش نه‌غد و پوخت هه‌مویانی گرت!!!