KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


له ڕشته‌ی مرواریا هاتووه:
جارێک باسی پیاوی (اختیار) و به عومر ئه‌کرا."کاک عه‌وڵای" عه‌زیز هه‌مه‌وه‌ن گێڕایه‌وه وتی:
جارێک له "ئه‌ده‌نه" ڕێمان که‌وته دێیه‌ک. کابرایه‌کی ڕیش ماش و برنج له به‌ر ده‌می مزگه‌وته‌که‌دا ئه‌گریا.لێمان پرسی بۆچ ئه‌گری؟ وتی: باوکم لێ داوم!. ئێمه‌ش وتمان سه‌یره، با بچین بۆلای باوکی ئه‌م کابرایه. کابرامان برد و چوینه ماڵه‌که‌یان. ڕاستبو، پیاوێکی پیر دانیشتبو، لێمان پرسی بۆچ له‌م کوڕه‌ی خۆتت داوه؟ وتی:"قوربان! ئه‌م ناجسنه بێ ئه‌ده‌به، ئه‌مڕۆ چوه دڵی باوکمی یێشاندوه!" ئێمه‌ش زۆر سه‌رسام بوین. هه‌رچه‌ن من به ڕه‌فیقه‌کانم وت با بچین ئه‌ویشمان چاو پێ بکه‌وێ، به‌ڵام "حه‌مه‌ی سلێمان" وتی:"خزمینه واز بێنن، ئه‌گه‌ر وا بڕوا، ئه‌گه‌ر وا بڕوا پێویسته هه‌تا خزمه‌تی حه‌زره‌تی ئاده‌م بچین!"