که‌سانێک هه‌ن که به درۆکانیانه‌وه نێو بانگیان ده‌رکردووه. بێ شک ئه‌گه‌ر
مه‌ودا بایه و هه‌ستی قسه ساز کردنیان له جێ و ڕێی خۆیدا به کار هێنابا و
قه‌ڵه‌می نوسینیان بویایه، ده‌یانتوانی چیرۆکی به پێز و جوان داڕێژن. یه‌کێ
له‌و که‌سانه که حه‌ز و ئاواته‌کانی و ده‌یان به‌سه‌رهاتی ڕونهداوی
گێڕاوه‌ته‌وه که به ناو بانگترینیان، سه‌ردانی شای ئێرانه. ئه‌وه‌ش کورته‌یه‌ک
له‌و بهسهرنههاته:
به‌یانی بو گه‌یشتمه تاران. خۆم گه‌یانده به‌ر درگای ماڵی شا. له درگام دا،
دوای ماوه‌یه‌ک وه‌لی عه‌هد هات ده‌رکه‌ی لێ کردمه‌وه. سڵاوی کرد و وتی فه‌رمو
بۆ ژوره‌وه. شا هاواری کرد :کێیه؟ ولیعههد وتی : نازانم. شا تا چاوی پێم
که‌وت وتی : چۆن نایناسی؟ ئه‌وه حاجی ... ه، فه‌رمو بۆ ژوره‌وه. چومه ژورێ له
سه‌ر سفره‌ی به‌یانی بون، شههبانو له ته‌نیشت سه‌ماوه‌ره‌که دانیشتبو، چاوی
پێم که‌وت زۆری به‌خێرهاتن کردم و ئه‌حواڵی حاجیژنی پرسی، زو چایه‌کی له پێش
دانام. دوای قسه و باسێکی زۆر و ئه‌و شتانه‌ی که ده‌بو به خزمه‌تی بگه‌یه‌نم
هه‌ستام و هه‌رچی خۆڵقی نه‌هاریان کردم نه‌مامه‌وه. له هاتنه دهرمدا وه‌لی
عههدم بانگ کرد و
ده تمه‌نم دایه. وتم ئه‌وه بۆخۆت. شا گوتی :به سه‌ری تۆ نمیشه! پسرم بد خو
میشه! ده تومه‌ن زیاد میشه!!
|