باس هاته سه‌ر زه‌مانی پێش‌و و ساده و ساکار بونی خه‌ڵك. دۆستێک وتی: وه‌ک
نه‌قڵی دایکم. وتمان:چۆن؟ وتی :بۆ نه‌تانبیستووه؟ دایکم ئاوای بۆ
گێڕاومه‌ته‌وه:
"ڕۆڵه! خاڵت له سه‌فه‌ری تارانێ هاته‌وه و من و پوره‌کانت چوینه ماڵێ بابمان بۆ
به‌خێر هاتنی. کوتمان :کاکه چیت به دیاری بۆ هێناوین؟ وتی :هیچ. وتمان: به‌خوای
نابێ، هه‌ر ده‌بێ شتێکت بۆ هێنابین. وتی :ڕاسته، ئاوی تارانێم بۆ هێناون، هه‌مو
به‌یانان ده‌توانن بێن به ئاوی تارانێ که گه‌رمیشه ده‌ست و دم و چاوتان بشۆن.
ئێمه‌ش شایی له دڵمان ده‌گه‌ڕا، هه‌مو رۆژێ به‌یانیان من و پوره‌کانت خۆمان له
مێرد و منداڵ ده‌شارده‌وه و ده‌چوین به خاڵتمان ده‌گوت هاتویین. ئه‌ویش ده‌چو
بۆ سه‌ربان و ده‌یگوت هات، دم و چاوتان بشۆن. ئێمه‌ش نه‌مانده‌هێشت ئاوه‌که
خه‌سار بێ. له لای دۆست و هاوته‌مه‌نمان باسی ئه‌و ئاوه‌مان ده‌کرد و ئه‌وانیش
به حه‌سره‌ته‌وه گوێیان له‌و باسه ده‌بو و زۆریان به‌غیلی پێ ده‌بردین. هێنده‌ی
پێ نه‌چو، به‌یانیه‌ک رۆیشتمه ماڵی بابم گوتم کاکه هاتووم به ئاوی تارانێ دم و
چاوم بشۆم. گوتی :"حه‌ی! دره‌نگ هاتی، هه‌ر ئێستا میزم کرد"
|