مه‌لا ساڵحی ته‌ڕه‌مار(پیاوێکی زۆر به ناوبانگ بو)، له ڕه‌زه ههنجیرهکهیا
ته‌نیا یه‌ک هه‌نجیری گهیشتو ئه‌دۆزێته‌وه. گورج به‌رچنه‌یه‌ک ئه‌هێنێ هه‌تا
نیوه‌ی گه‌ڵای تێ ئه‌کا. ئینجا هه‌نجیره‌که له ناو گه‌ڵاکه‌دا دائهنێو
و له‌سه‌ریشه‌وه هه‌تا به‌رچنه پڕ ئه‌بێ،
گه‌ڵای تێ ئه‌کا و ئه‌یگرێ به کۆڵیه‌وه به دیاری ئه‌یبا بۆ "سلێمان پاشا".
وا ڕی که‌وتبو پاشاش هه‌رچی پیاوماقوڵ و گه‌وره‌ی بابانه له لای دانیشتبون.
پاشا ئه‌ڵێ: "مه‌لا! ئه‌وه چیه به کۆڵته‌وه؟" مه‌لا ئه‌ڵێ:" قوربان هه‌نجیره،
نۆبه‌ره‌م بۆ هێناوی." پاشا ئه‌ڵێ :"به‌خێر بێی، ههڵیپچڕه با هه‌ر یه‌که
دانه‌یه‌کی لێ بخۆین، نۆبه‌ره به له‌زه‌ته.
مه‌لا به‌رچنه ههڵئهپچڕێ هه‌ر گه‌ڵا ده‌ردێنێ، تا ئاخری تاقه هه‌نجیرێک به
ده‌ستیه‌وه ئه‌گرێ. ئه‌ڵێ :" فه‌رمو!!". پاشا ئه‌ڵێ:"مه‌لا من ئه‌وه چی لێ
بکه‌م؟" مه‌لا هه‌نجیره‌که جوان جوان پاک ئه‌کا و ئه‌یخاته ده‌میه‌وه و ئه‌یخوا
و ئه‌ڵێ :"پاشا ئاوای لێ بکه!" پاشا قاقا ده‌ست ئه‌کا به پێکه‌نین و
ئه‌ڵێ:"سه‌د قڕان هه‌قی هه‌نجیره‌که و سه‌د قڕان هه‌قی خواردنه‌که‌ی بده‌ن به
مه‌لا!"
|