له ڕشته‌ی مرواریا هاتووه:
جارێک حاجی مه‌لا شه‌ریفی سه‌عاتچی بۆ نان خواردنی ئێواره بانگی مه‌لا
حه‌مه‌مین ئه‌کا و پێکه‌وه ئه‌چنه‌وه، نوێژی شێوان ئه‌به‌نه مزگه‌وتی حاجی
مه‌لا ڕه‌سوڵ، جه‌ماعه‌ت هه‌مو له نوێژ و ورد و شته ئه‌بنه‌وه، مه‌لا حه‌مه‌مین
هه‌ر لێ نابێته‌وه. حاجی مه‌لا شه‌ریف ئه‌ڵێ مه‌لا حه‌مه‌مین خێراکه با
بچینه‌وه. ئه‌ڵێ: قوربان! سه‌بر که جارێ. حاجی مه‌لا شه‌ریف پاش ماوه‌یه‌کی تر
ئه‌ڵێ: مه‌لا حه‌مه‌مین هه‌سته با بڕۆین. ئه‌ڵێ: سه‌بر که جارێ په‌له مه‌که. له
پاش به‌ینێکی تر حاجی مه‌لا شه‌ریف دیسان ئه‌ڵێ: مه‌لا حه‌مه‌مین چیت کرد؟
هه‌سته با بڕۆین دره‌نگه. مه‌لا حه‌مه‌مین ئه‌ڵێ:"قوربان! سه‌گباب! سه‌بر که
جارێ!"
له ئه‌نجاما به هه‌ر جۆرێ بێ، مه‌لا حه‌مه‌مین له نوێژ و ئه‌وراد ئه‌بێته‌وه و
هه‌ڵئه‌ستێ و له‌گه‌ڵی ئه‌چنه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
که ئه‌چنه‌وه بۆ ماڵه‌وه حاجی مه‌لا شه‌ریف لێ ئه‌پرسێ:" مه‌لا حه‌مه‌مین!
قوربانهکه یانی چی و سهگبابهکه یانی چی؟". ئه‌ڵێ:
"قوربان! سهگبابهکه بۆ ئه‌وه که وازم لێ بێنێت و که‌م هه‌ڵسه ههڵسهم لێ
دانیت. قوربانهکهش بۆ ئاشتی دوایی بۆ ئه‌وه له ڕوم هه‌ڵبێت بێمه‌وه!"
|