له ڕشته‌ی مرواریدا هاتووه:
سه‌ید حه‌سه‌نی مفتی له سوله‌یمانی ئه‌یه‌وێ ژنێکی تر بێنێت، له دوایا "حه‌به
خانی" کچی شێخ عه‌لی عهبابیلهی بۆ ئه‌دۆزنه‌وه و ڕێ ئه‌که‌ون. تاقمێ سوار له
سوله‌یمانیه‌وه ئه‌چن بۆ گواستنه‌وه‌ی حه‌به‌خان. له‌و لاوه سواری عهبابیلهش
له‌گه‌ڵ بوکا دێن بۆ سوله‌یمانی.
شێخ عه‌لیش پیاوێکی ناودار و له‌گه‌ڵ "مه‌وله‌وی" دا زۆر دۆست بون. مه‌وله‌ویش
له‌به‌ر ئه‌و دۆستایه‌تیه که هه‌بو بۆ ئیحترامی شێخ عه‌لی له‌گه‌ڵ حهبهخانا
دێت بۆ سوله‌یمانی.
له ڕێگادا "حه‌سه‌نی ئامێ" هه‌بو گویهنده و ده‌نگ خۆشی نا وئه‌و ده‌سته سواره
ئه‌بێ، وه به‌ڵکو گویهندهی ئه‌و ده‌وره بو. ڕوی لێ ئه‌نێن بۆ وتن. ئه‌ویش به
مه‌قامی "ئای ئای" ده‌ست ئه‌کا به خوێندنی شێعری مه‌وله‌وی که ئه‌و سه‌رده‌م به
شێعری مه‌لا ڕه‌حیمی ناوی ده‌ر کردبو.
هه‌ر که حه‌سه‌نی ئامێ ده‌ست ئه‌کا به وتن، مه‌وله‌وی له‌سه‌ر وڵاغهکهوه حاڵی
لێ دێ و وه‌کو بارانی به‌هار ئاو به چاویا دێته خواره‌وه! خه‌ڵکه‌که ئه‌مه‌یان
پێ ناخۆش ئه‌بێ، چونکه ئه‌وان بۆ شایی هاتون، که‌چی ئێسته شایی بو به شین و
گریان. ئه‌چن به حه‌سه‌ن ئه‌ڵێن: بابه! ئیتر مه‌ڵێ با له‌مه زیاتر گریانی
مه‌وله‌وی شاییه‌که نه‌کا به شیوه‌ن. حه‌سه‌ن بێ ده‌نگ ئه‌بێ و به‌ڵام پێشی
ناخۆش ئه‌بێ که‌وا گویهندهیهکی وه‌کو ئه‌و، بۆ شتێکی وا بێده‌نگ بکرێ.
ئه‌چێته بن ده‌ستی مهولهویهوه پێ ئه‌ڵێ:
" به‌قوربانت بم! من شێعری تۆ ئه‌خوێنمه‌وه، تۆ بۆچ وا ئه‌گریت؟"
مه‌وله‌ویش ئه‌ڵێ :" به قوربانت بم! من که‌ی وا خۆشم وتوه؟"
|