KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


یه‌کێ له دۆستان که له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه پێشمه‌رگه بووه، باسی ئه‌و کاته‌ی  ده‌یگێڕایه‌وه:
له گونده‌کانی لای مه‌ریوان تا ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و سه‌ر سنور، به پێیان و دێ به دێ گه‌ڕایین. خه‌ڵکێکی زۆر هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تان بون. ده‌چوینه هه‌ر ماڵه‌ی، نانی ویشک یان نان و ماستیان بۆ داده‌نایین.
جارێک ڕێمان که‌وته دێیه‌ک و له ماڵێک نان و دۆشاویان له پێش دانایین. ئێمه‌ش زۆرمان به لاوه سه‌یر بو و چاومان له یه‌کتر ده‌کرد و خۆمان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانی. ملمان له نان و دۆشاو خواردن نا و ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان دانایین خواردمان . له ناکاو کوڕی ماڵ وه‌ژور که‌وت و وتی:
"دایه! ئه‌و دۆشاوه هه‌ر ئه‌و نییه مشکه‌که‌ی تێ که‌وت و تێیدا تۆپیبو؟"