مامۆستا هه‌ژار باسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له کوردستانی بن ده‌ستی سوریه بووه
ده‌گێڕێته‌وه:
سێ لیره‌م له گیرفان دا مابو. له "دێریک" هه‌تا "تربه‌سپی" سێ لیره‌ی کرێ ڕێگا
بو. راست ڕوم کرده گاراژ. کابرایه‌کی ده‌لاک پێمه‌وه نوسا:
-
سه‌یدای به‌ڕێز، فه‌رمو لاده، به‌خوا چایه‌کم له لا ده‌خۆیه‌وه.
هه‌رچی قونه‌جوڕه‌م کرد، کێشامیه دوکان و له‌سه‌ر یه‌ک ده‌یگوت :" تۆ مایه‌ی
شانازی کوردانی".
-
ده قوربان با ڕیشت بتاشم، ئه‌و فه‌خره‌م به نه‌سێب ببێ!
-
بیتاشه!
چه‌قۆیه‌کی به ڕیشم داهێنا، گوتی : پیرۆز بێ. کوڕێکی ده دوازده ساڵه‌ی گوتی:
بابه چه‌قۆی بۆ پێدا بێنه‌وه. زۆری توک پێوه ماوه!
-
بڕۆ حه‌رامزاده! سه‌یدای وا به‌ڕێز چۆن هێنده عه‌زیه‌ت ده‌م؟
هه‌ستام، گوتی : سه‌یدا حه‌قم چوار لیره‌یه! (له شامیش دو لیره بو)
سێ لیره‌که‌م ده‌رێنا:
-
له‌وه زیاترم نیه.
-
باشه خاتری چاوی تۆ! تۆ فه‌خری کوردستانی...!
ناچار به پێ ملی ڕێم گرت. ده‌بوایه هه‌شت ساعه‌ت ڕێ بپێوم تا ده‌گه‌مه‌وه.
برسیشم بو. ....
|