KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


لێره‌دا ناوی حیزب یان سازمان یان ڕێکخراوی مه‌به‌ست ناهێندرێ و له -----  که‌ڵک وه‌رده‌گرم.
دۆستێک باسی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی  له -----  دا ئه‌‌گێڕایه‌وه و ئه‌یوت:
پێشمه‌رگه‌کان دانیشتبون و باسی کۆماندۆکانی ئامریکائیان ده‌کرد، دۆستێکیش پێی خۆش بو له ناو ئه‌و گشته باسی باشی ئامریکاییه‌کان، باسی پێشمه‌رگه‌ی ----- یش بکرێ و بتوانێ بڵێ " وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی----- "، به‌ڵام هه‌ر ده‌رفه‌تی بۆ نه‌ده‌ڕه‌خسا.
یه‌ک ئه‌یوت : زۆر ئازان، لێهاتون، شه‌ڕکه‌ری باشن.
ئه‌وی تر ئه‌یوت: نه‌ترسن.
یه‌ک ئه‌یوت : چالاکن.
یه‌کێ تر هه‌ڵیدایه: به‌ڵام زۆر که‌رن.
ئه‌م دۆسته‌ش که هه‌ر چاوه‌ڕێ بو وتی : وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی ----- .
ئیتر بو به پێکه‌نین و وازیان له باسی کۆماندۆی ئامریکایی هێنا
.