له چێشتی مجێوری مامۆستا هه‌ژاردا هاتووه:
به ڕواڵه‌ت، سه‌یدێکی ڕدێن زه‌رد له تورکیه‌وه هاتبوه جه‌زیر. ده‌یان برده سه‌ر
قه‌بران، بزانێ مردوکهیان چۆنه! تاوێک چاوی لێک ده‌نا و له پڕ یاهوی ده‌کێشا
:" مردوت حاڵی خۆشه، مزگێنیم ده‌یه! (یان) مردوت له عه‌زاب دایه، خێری بۆ
بکه!" به هه‌ر دوک باراندا قازانجی خۆی بو. ڕۆژێک "عه‌بدکێ" به سێ باره‌وه له
ڕێگه‌ی قامیشلی توشی سه‌یدی مردوناس دێ. داوێن و ده‌ستی ماچ ده‌کا.
-
قوربان فه‌رمو سوار به.
-
نه! حه‌رامه، که‌رت به باره.
-
قوربان تۆ به‌ره‌که‌تی، که‌ره‌که‌م به‌هێزتر ده‌بێ!
(سه‌ید) له سه‌ر باره‌وه سواره، عه‌بدکێ که‌ری بۆ لێ ده‌خوڕێ.
-
قوربان با گرێوێک بکه‌ین.
-
گرێ‌و؟ حه‌رامه!
-
نا نا ، ئه‌و حه‌رام نییه. پرسیارێکت لێ ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر زانیت که‌ڵه‌شێرێکم
هه‌یه بۆت سه‌ر ده‌بڕم.
-
باشه.
-
ئه‌و باره‌ی سواری بوی چی تێدایه؟
-
ده‌ستی لێده‌م؟
-
به‌ڵێ.
پاش ههڵگلۆفینی جه‌واڵ، ده‌ڵێ:
-
گه‌نمه شامی.
-
نه‌خێر نه‌تزانی. ئه‌وجاریش خاترت.
-
ها، زانیم. جۆیه.
-
ئه‌و جاریش قانت بێ.
-
ها، تێگه‌یشتم، هه‌رزنه.
عه‌بدکێ به‌و کوتکه‌ی بۆ که‌ر لێخوڕینی پێیه، یه‌کی به ناو شانی گۆڕناس دا
ده‌کێشێ. سه‌ید به‌رده‌بێته‌وه. بوکته کوێنده‌رێت دێشێ! خه‌به‌ر هات سه‌ید
بێهۆش له قه‌راغ رێ ده‌ناو گیادا دیتراوه‌ته‌وه، پوڵهکهشیان نه‌بردوه.
جه‌میل حاجۆ گوتی :" عه‌بدکێ کارته! ئه‌گه‌ر جگه له تۆ با، پوڵه‌که‌یان
ده‌برد."
ده‌یگوت :" گوتم حیز باب! تۆ له بن دو میت گڵه‌وه ده‌زانی مردو حاڵی چیه، له‌و
دیو جهواڵێکهوه نازانی به غه‌ڵه‌تیش بڵێی گه‌نمه! ئاخر له جزیری دێم، هه‌رزن
و جۆ و گه‌نمه‌شامی چ ده‌کا؟!"
|